ڕۆژنامەی " زە سەنی"ی بەریتانی لە زاری توێژەرانەوە ئاماژەی بەوەکردووە تێکەڵاوبونی خەڵک هۆکاری زیادبوونی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرنایە بەڵام چاوەڕوان دەکریت لەگەڵ هاتنی شەپۆلی گەرما لە هەفتەکانی ئایندەدا چالاکی ڤایرۆسەکە بەڕێژەیەکی بەرچاوکەمببێتەوە
توێژینەوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو کە ئەوکسانەی توشی ڤایرۆسەکە بوون بۆماوەی ٣٠ خولەك راستەوخۆ تیشکی خۆر لە پلەیەکی گەرمی بەرزدا بەریانبکەوێت کاریگەری ڤایرۆسکە بە ڕێژەیەکی بەرچاو لەجەستەیاندا کەمدەبێتەوە بەڵام نابێتە هۆی نەمانی ڤایرۆسەکە لە جەستەیان دا .
تا ئێستا زیاتر لە ٩ ملیۆن کەس لە جیهان دا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نزیکەی نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین ژمارەی توشبون بە ڤایرۆسەکە لە ویلایەتە یەکگرتوکانی ئەمریکا تۆمارکراوە .