تەکنەلۆژیا

دوای ٨٤ ساڵ "ئۆڵۆمپس" بەرهەمهێنانی کامێرای ڕاگرت


لە هەواڵێکی "BBC"ی بەریتانیدا هاتووە، کۆمپانیای زەبەلاحی "ئۆڵۆمپس" کە ناوێکی دیاری بواری بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی وێنەگرتن و فۆتۆگرافیە لە پاش ٨٤ ساڵ کارکردن و دا‌هێنان کۆتایی بە بەرهەمهێنانی ئامێری کامێرا هێنا.
لەو بارەیەوە کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، کە "ئۆڵۆمپس" لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا تەنها زیانی کردووە لەبەر ئەوەی سەرباری هەموو هەوڵەکان بازاڕی کامێرا دیجیتاڵەکان زۆر سەخت بووە و چیتر قانزاج بەخش نییە بەهۆی بوونی ئامێرە تەکنۆلۆژییە زیرەکەکانی وەک مۆبایل کە کاریگەرییەکی گەورەی لە داشکانی بازاڕی کامێرا دیجیتاڵەکان هەبووە.
جێی ئاماژەیە، ئەم کۆمپانیا ژاپۆنییە لە دوای چەندین ساڵ شارەزایی لە دروستکردنی مایکرۆسکۆپ یەکەمین ئامێری وێنەگرتنی لە ساڵی ١٩٣٦ دا دروستکرد و نرخی کامێرای جۆری "سێمی ئۆڵۆمپس ١" کە لێنزەکەی لە شێوەی ئامێری "کۆردیۆن"ە زیاتر بوو لە مووچەی مانگێکی کارمەندێکی ژاپۆنی لەو کاتەدا.