تەکنەلۆژیا

گوگڵ کۆمپانیای چاویلکە هۆشمەندەکانی "نۆرس"ی کڕیەوە


بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی "BBC"ی بەریتانی، کۆمپانیای گوگڵ هەستاوە بە کڕینەوەی کۆمپانیای "نۆرس"ی تایبەت بە بەرهەمهێنانی چاویلکە هۆشمەندەکان دوای ئەوەی کۆمپانیای "گلاس" کە لەلایەن گوگڵەوە خاوەندارییەتی دەکرێت شکستی هێنا لە خستنە بازاڕەوە و فرۆشتنی بەرهەمەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو لە جیهاندا.
لەو بارەیەوە کۆمپانیای "نۆرس" کە ساڵی ٢٠١٢ لە کەنەدا دامەزراوە ڕایگەیاند، لە ئێستادا کار لەسەر پەرەپێدان و پاڵپشتییەکانی نەوەی یەکەمی چاویلکەی هۆشمەندی "فۆکاڵس" دەکەن و هیچ نەوەیەکی نوێ ناخەنە بازاڕەوە.
لەلایەکی تریشەوە "ڕیچ ئۆستەرلۆ" جێگری یەکەمی بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری و ئامێرەکانی کۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاند: ئێمە بەرەوە بنیاتنانی داهاتوویەک هەنگاو دەنێین کە تێیدا هەموو دەوروبەر یارمەتیدەر بن بە جۆرێک تەواوی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان پێکەوە کار بکەن و لە ڕێگەی تەکنۆلۆژیاوە پێکەوە بەسترابن.

جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە کە کۆمپانیاکانی "ئەپڵ" و "سامسۆنگ" لە هەوڵی بەرهەمهێنانی چاولکەی هۆشمەنددان و بەشی "ئۆکیولێس"ی تایبەت بە کۆمپانیای "فەیسبوک" یش نیازی تەواو چوونە نێو بازاڕی ئامێرە دیجیتاڵە هۆشمەندەکانی هەیە کە وێنەکانیان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە جیهانی ڕاستییەوە نزیکن.