هەمەڕەنگ

هۆتێلێک لە زێڕ

ماڵپەڕی "cgtn " چەند وێنەیەکی هۆتێلی دڵڕفێنی "Dolce Hanoi Golden Lake" کە بە مانای دەریاچەی ئاڵتوونی "دۆڵس هانۆی" دێت، بڵاوکردووەتەوە کە دەکەوێتە شاری هانۆی پایتەختی ڤێتنام و هۆتێلەکە بەم دواییانە نۆژەنکراوەتەوە

هۆتێلەکە یەکەمین باڵەخانەی 25 نهۆمییە لە وڵاتەکەدا کە بە زێڕ ناوپۆشکراوە و ڕازێنراوەتەوە، دەکەوێتە ناوەندی شاری هانۆوە.ئەوەی وا دەکات پڕۆژەکە بێ هاوتا بێت بەکارهێنانی بڕی 24 کیلۆگرام زێڕە لە ڕازاندنەوەی ناوە و دەرەوەی هۆتێلەکە و لە سەربانەکەیدا مەلەوانگەیەکی بێ هاوتا هەیە کە بە هەمان شێوە بە زێڕ ڕووپۆش کراوە و دیمەنێکی جوان بە باڵەخانەکە دەبەخشێت