تەکنەلۆژیا

ڕۆبۆتێکی نوێ بۆ هاوکاری مرۆڤ لە ڕووبەڕوبونەوەی کۆرۆنادا

وڵاتی چین ڕۆبۆتێکی نوێ بەکار دەهێنێت بۆ پرژاندنی شەقام و شوێنە گشتییەکان بە شێوەیەکی وردتر و سەلامەتتر بە مەبەستی کەمکردنەوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا

کەناڵی "سی سی تی ڤی" لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی ڕۆبۆتێکی نوێی بڵاوکردۆتەوە کە لەشێوەی تانکێکی بچووک دا دروستکراوە و بە مەبەستی پرژاندنی ماددە پاکژکەرەوەکان لە شەقامەکانی قەزای فێنگتای سەر بە شاری بێیجین بەکار دەهێنرێت

ڕۆبۆتەکە تانکیەکی 15 لیتری لە ماددەی پاکژکەرەوەی هەڵگرتووە و لە توانایدایە 15 کیلۆمەتر ببڕێت لە سەعاتێکدا و 10 هەزار مەتر چوار گۆشەی پێ پاکژدەکرێتەوە لە یەک سەعاتدا