تەندروستی

کۆرۆنا لە شەشی تەموز دا

بە پێی دواین ئامارەکانی زانکۆی " جونز هوبكنز" ئەمریکی تا ئێستا ١١،٤ ملیۆن حاڵەتی توشبوون و ٥٣٤ هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا تۆمارکراوە زیاتر لە ٦ ملیۆن کەسیش لەڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە 

ئوسترالیا دوای زیادبوونی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مێلبۆرن بریاری داخستنی سنوری نێوان نیو ساوس وێلز و ڤیکتۆریای دەرکرد ئەمەش بۆیەکەم جارە ئەو سنورە لە دوای بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای ئیسپانی دابخرێت 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەتەواوی تاقیکردنەوەکانی بەکارهێنانی دەرمانەکانی هایدرۆکسی کلۆرۆکین و لوبينافير و ريتونافير بۆ چارەسەری توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگرت دوای ئەوەی دەرکەت کە کاریگەرییەکی کەمیان لەسەر کەمکردنەوەی ڕیژەی مردن بە ڤایرۆسەکە هەیە 

بەرپرسانی سعودیە چەند ڕێنماییەکیان بۆ ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ دەرکردووە کە ئەوەش دەبێتە هۆی جیوازی ریوڕەسمی حەجی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو 

بەرپرسانی سعودییە ئاماژەیان بەوەکردووە دەبێت ئەمساڵ حاجیان بە بەکارهێنانی دەمامك ڕێوڕەسمەکانی حەج جێبەجێبکەن و نابێت دەست لە دیواری کەعبەی پیرۆز بدەن و مەودای دووری نێوان حاجیان نابێت لە مەتر و نیوێك کەمتر بێت 

حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە بڕی  دوو ملیار دۆلار بۆ بواری هونەری و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان خەرجدەکات کە بەهۆی داخستیان لەماوەی رابردودا زیانێکی ئابوری زۆریان  بەرکەوتبوو

کۆمپانیای فوجيتسوی ژاپۆنی بەنیازە ژمارەی نوسینگەکانی لە ژاپۆن تا ساڵی ٢٠٢٣ کەمبکاتەوە ئەوەش بەهۆی ئەو بارە ئابورییەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەسەر کۆمپانیاکانی جیهاندا هاتووە 

وڵاتی هیندیستان بووە سێیەم وڵات لە تۆمارکردنی زۆرترین ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەوەش پێش ولاتی ڕوسیا کەتووە