تەکنەلۆژیا

"ئەپڵ" سوپڕایزێک بۆ بەکارهێنەرانی ئامادە دەکات


بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی "Sky News"ی بەریتانی، کۆمپانیای "ئەپڵ"ی ئەمریکی سوپڕایزێک بۆ بەکارهێنەرانی ئامادە دەکات کە پێدەچێت ئەویش نیشاندانی مۆبایلە نوێکەی بێت بە ناوی "ئایفۆن ١٢" کە یەکەمین مۆبایلی هۆشمەندە پاڵپشتی لە نەوەی پێنجەمی تۆڕەکانی پەیوەندی بکات و بەکاریبهێنێت، لەگەڵ خستنە بازاڕەوەی ئامێرەکە بە بێ هێدفۆن و وایەری بارگاویکردنەوە و ئامێری بارگاویکردنەوە.
لە وتەیەکیشدا بۆ ماڵپەڕی "9to5Mac"ی تایبەت بە ئەپڵ، شارەزاى تەکنۆلۆژیا و شیکەرەوەی تەکنیکی "مینگ شی کو" ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکە دەستبەرداری بەرهەمهێنانی ئەو پارچانەی دیکەی مۆبایلە نوێکەی دەبێت تا بە هەمان نرخی فرۆشتنی "ئایفۆن ١١" بیخاتە بازاڕەوە.
لەو بارەیەوە کۆمپانیای "ئەپڵ" هەوڵدەدات بڕە پارەی تێچووی بەرهەمهێنانی ئەو پارچانە پاشەکەوت بکات و تێکڕای پاشماوە و پاشەڕۆ ئەلیکترۆنییەکانیشی کەم بکاتەوە لە پاڵیشیدا ڕێژەی ئەو ماددە پارێزەرانەش کەم بکەنەوە کە بۆ لە پاکەتنان و پێچانەوەی ئامێرەکە بەکاردێن کە بڕیار وایە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا لە بازاڕەکاندا بەردەست بێت.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا پەرلەمانی ئەوروپا داوای لە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی مۆبایلی هۆشمەند کرد بارگاویکەرێک بەرهەمبهێنن کە بگونجێت بۆ هەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی بێ گوێدانە براند و جۆری ئامێرەکە.