تەکنەلۆژیا

کۆڤید-١٩ پێشانگای بەکارهێنەرانی ئەلیکترۆنی (CES)ی ئاسیای هەڵوەشاندەوە


بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "China Daily" ، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو کۆمەڵەی بەکارهێنەرانی تەکنۆلۆژیا ناسراو بە (CTA) لە ماڵپەڕی فەڕمی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ڕایگەیاند بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێگرتن لە زیاتر تەشەنەسەندنی، پێشانگای بەکارهێنەرانی ئەلیکترۆنی (CES)ی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ هەڵوەشاوەتەوە.
لەو بارەیەوە ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە بڕیار بوو پێشانگاکە لە ١٠ تا ١٢ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە شاری شەنگەهای وڵاتی چین بەڕێوەبچێت بەڵام دواخرا بۆ سەرەتا و ناوەڕاستی مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو. هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی مەترسی ڤایرۆسەکە و باری ئابوری و ڕۆڵی خۆی وەک کۆمەڵەیەکی بازرگانی ئەمریکی، کۆمەڵەی بەکارهێنەرانی تەکنۆلۆژیا (CTA) بڕیاریدا بە سەرنج خستنەسەر پڕۆگرامەکانی تری پەیوەندیدار بە (CES)وە و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی پیشەسازیی ئەلیکترۆنی و چۆنیەتی باشترکردن و بەرەوپێشبردنی داهێنانەکان کە بتوانێت ژیانی تاکەکان پارێزراوتر و باشتر و تەندروستتر بکات.
جێی ئاماژەیە، پێشانگای بەکارهێنەرانی ئەلیکترۆنی (CES)ی ئاسیا بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٥دا لە شاری شەنگەهای بەڕێوەچوو کە سەرەکیترین و گەورەترین پێشانگای نمایشکردنی داهێنانەکان و پێشکەوتنە تەکنۆلۆژییەکانە لە بازاڕەکانی کیشوەری ئاسیادا و لە چەند ساڵی ڕابردوو گەشە و سەرکەوتنێکی بەرچاوی بە دەستهێناوە، لە ئێستاشدا لەلایەن کۆمپانیای (Shanghai Intex)ی بەرهەمهێنانەوە خاوەنداریەتی دەکرێت.