هەمەڕەنگ

کۆرۆنا گەورەترین زیانی بە کەرتی پەروەردە گەیاندووە

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت ڤایرۆسی کۆرۆنا گەورەترین زیانی بە کەرتی پەروەردە گەیاندووە لە مێژوودا . ئەنتۆنیۆ گوتێرچ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیندراوێکدا ئاشکرای کردووە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەورەترین زیانی بە کەرتی پەروەردە گەیاندووە لە مێژوودا . لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە تا ناوەڕاستی مانگی تەموز خوێندنگاکان لە نزیکەی ١٦٠ وڵاتی جیهان داخراون و بەوەش ڕەوشی خوێندنی نزیکەی ١ ملیار خوێندکار کەوتۆتە مەترسییەوە . سەرۆکی ڕێکخراوەکە باسیلەوەشکردووە نزیکەی ٤٠ ملیۆن منداڵ ناتوانن بچنە باخچەی ساوایان داواشدەکات خوێندنگاکان بە ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان بکرێنەوە . بەپێی دواین ئامارەکان زیاتر لە ١٨ ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕیزبەندی یەکەمدایە لە تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسەکە وڵاتانی بەڕازیل و هیندستانیش لە پلەی دووەم و سێیەمدان .