هەمەڕەنگ

ژینگە ڕوبەڕووی مەترسی بەکارهێنانی دەماك دەبێتەوە

لە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهان ڕوبەڕوی گرفتی پیسبونی ژینەگە بە ئامرازەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتەوە .
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی " زانست و تەکنەلۆژیا و ژینگە "ی ئەمریکی جیهان مانگانە بە نزیکەیی ١٩٤ ملیار دەمامك بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردەهێنێت .

ئاماژەشی بەوەکردووە ڕێکخراوی " West Free Ocean" بەهاوکاری کۆمپانیاو ماسیگرەکان کار بۆ کۆکردنەوەی دەمامکەکان لە زەریا و دەریاکان دەکات کە شیبونەوە و نەمانیان لە ئاوەکاندا پێویستی بە ٤٥٠ ساڵ هەیە .

بە پێی راپۆرتی ڕۆژنامە فەرەنسییەکان چالاکەوانانی بواری ژینگە لە فەرەنسا هۆشداری دەدەن لەوەی ئەگەر دەمامکەکان تەنها جارێک بەکاربهێنرێن و فڕێبدرێن ئەوە مەترسیەکەی گەورە لەسەر ژینگەو ئاوی زەریا و دەریاکان دروستدەکەن .

پسپۆڕانی دامەزراوەی " هاوڕێ ژینەگە"ی نێودەوڵەتی داوا لە حکومەتی وڵاتان دەکات کار بۆ ڕیسایکلین و دووبارە بەکارهێنانەوەی دەمامکەکان بکەن تا ژینگە دوچاری گرفتی گەورە نەبیتەوە .