هەمەڕەنگ

ناسا وێنەی مانگی مەریخ بڵاودەکاتەوە

ئاژانسی گەردونی ئەمریکی " ناسا " وێنەی مانگی فۆبۆسی هەسارەی مەریخی بڵاوکردەوە .

مانگی دەستکردنی "Mars Odyssey" کە لەساڵی ٢٠٠١ دا هەڵدراوە لە خولانەوەیەکیدا بەدەوری هەسارەی مەریخ کە نزیکترین هەسارەیە لە زەویەوە چەند وێنەیەکی مانگی فۆبۆسی گرتووە  بە دیمەنی کەوانەی و مانگی تەواوەتی .

ئاژانسی گەردونی ئەمریکی " ناسا " ئاماژەی بەوەکردووە شەش دیمەنی مانگی فۆبۆس کە نزیکترین مانگە لە هەسارە سورەکەوە بە کامێری "THEMIS" تیشکی خوار سور وێنەگیراوە .

 فۆبۆس و دیمۆس دوو مانگی هەسارەی مەریخن و فۆبۆس بە نزیکترین مانگ لە مەریخەوە دادەنرێت و شێوەیان خڕ نیە، ئاژانسی  ناسا باس لەوەدەکات ئەو پلە گەرمییەی تا ئێستا لەسەر فۆبۆس پێوانە کراوە دەگاتە خوار ١٢٣ پلەی سەدی .