تەندروستی

دڵ شکان بە یەکێک لە نەخۆشییە باوەکان دادەنرێت

دڵ شکان بە یەکێك لە نەخۆشییە باوەکان دادەنرێت و چەندین نیشانەی هەیە کە هاوشێوەی توشبونە بە جەڵتەی دڵ .

بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی " هارت ئاورغ " پسپۆرانی تەندروستی ئاماژە بەوەدەکەن دڵ شکان یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان کە دوای مردن یان لەدەستدانی کەسێکی ئازیز یان بینینی ڕوداوێکی نەخوازراو توشی مرۆڤ دەبێت و نیشانەکانی هاوشێوەی توشبونە بە جەڵتەی دڵ .

باس لەوەشدەکەن، مرۆڤ لە دوای توشبوون بە دڵ شکان هەست بەئازارێکی قورس لەسەر سنگی دەکات هەناسەی توند دەبێت
توشی شڵەژانی دەرونی دەبێت بەهۆی زۆردەدردانی ئەو هۆڕمۆنانەی کار لەسەر باری دەرونی مرۆڤ دەکەن م دڵ شکان زیاتر لە ژناندا ڕودەدات بەراورد بە پیاوان .

لەبارەی ئەو پرسیارەی کە ئایا ئەو کەسانەی توشی ئەم نەخۆشیەدەبن چاکدەبنەوە؟  پسپۆڕانی تەندروستی و نەخۆشییەکانی دڵ ئاماژەیان بەوەکردووە ئەو کەسانەی کە توشی دڵ شکان دەبن لە سەرەتادا وا دەردەکەون توشی جەڵتەی دڵ بوون بەڵام دوای پشکنینی ورد دەردەکەوێت کە توشی نەخۆشی دڵ شکان بوون دوای هەفتەیەك یان چەند ڕۆژێک دەچنەوە دۆخی ئاسایی .

ئەوەشیان خستۆتەڕوو کە لە ڕێگای ئەنجامدانی پشکنینی دڵ و خوێنەوە نەخۆشی دڵ شکان دەستنیشان دەکرێت و ماوەی چاکبونەوەی کەم دەخایەنێت تەنها بەشێکی کەمی توشبووان ماوەی چاكبوونەوەیان مانگێك یان زیاتر دەخایەنێت .