تەندروستی

گەر لە شەودا ئەم خۆراکانە بخۆیت جەستەت لە ماددە ژەهراوییەکان پاک دەبێتەوە

خۆراکە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەمەند بە ڤیتامین و کانزا خۆراکییەکان نوێبوونەوە و تەندروستییەکی باش بە جەستە دەبەخشن، بەڵام هەندێک خۆراک کاتێک لە شەودا دەیخۆیت سوودە تەندروستییەکانی دوو هێندە زیاد دەکات

ماڵپەڕی "سەباح" لیستێک لەو خۆراکانەی بڵاوکردۆتەوە کە لەلایەن شارەزایانەوە پێشنیار کراوە کە لە شەودا بخورێت بە مەبەستی پاککردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوییەکان و هاوسەنگ ڕاگرتنی کێشی لەش کە ئەمانەن:

1.شوتی

شوتی لەگەڵ دەوڵەمەندی بە ڤیتامین سی و فایبەر ڕێژەیەکی باش ئاوی تێدایەو پاککەرەوەیەکی باشە بۆ جەستە

2.تەماتە

تەماتە ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسیدی تێدایە، خواردنی تەماتە لەگەڵ خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە پرۆتین لە ژەمی ئێوارەدا یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ دابەزاندنی کێشی لەش و ڕزگاربوون لە هەوکردنی جەستە

3.زەیتی زەیتوون

خواردنی یەک کەوچک زەیتی زەیتون پێش چوونە ناو جێگای نوستن لە شەودا بەسوودە بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ