هەمەڕەنگ

ئیلۆن ماسک بووە چوارەم دەوڵەمەندی جیهان

بەپێی ڕیزبەندییەکی بلولمبێرگ ئیلۆن ماسك بۆ یەکەم جار دەبێتە چوارەم دەوڵەمەندی جیهان . بە پێی ڕیزبەندییەکی ماڵپەڕی " بلومبێرگ " ئیلۆن ماسك دامەزرینەری "Space X,Tesla" بۆ یەکەم جار چۆتە ڕیزبەندی چوارەمی دەوڵەمەنترین کەسایەتییەکانی جیهان . ماڵپەڕەکە ئاماژەیبەوەکردووە بەهۆی زیادبوونی پشکەکانی تێسلا لە بۆرسەی ئەمریکی داهاتی ئیلۆن ماسك گەیشتۆتە ٨٤،٨ ملیار دۆلار . هەر بەپێی ریزبەندیەکانی بلومبێرگ تا ئێستا جێف بیزوس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن لە ڕیزبەندی یەکەمی دەوڵەمەنترین کەسایەتیەکانی جیهانە و بیڵ گەیتس، دامەزرێنەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ڕیزبەندی دووەومە و هەفتەی رابردوش داهاتی مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەی کۆمپانیای فەیسبوك ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاند و بەوەش چووە ڕیزبەندی سێیەمی دەوڵەمەندەکانی جیهان .