هەمەڕەنگ

منداڵێک دایکی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە بەڵام هێشتا چاوەڕێی گەڕانەوەی دەکات

منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ لە نیو یۆرک دوای ئەوە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا دایکی بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لەدەست دەدات هێشتا چاوەڕێی گەڕانەوەی دایکی دەکات

ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن" بابەتێکی لەبارەی خێزانێکی ئەمریکیەوە بڵاوکردۆتەوە کە خانمی ماڵەکە بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و کچە تەمەن سێ ساڵەکەی هێشتا پرسیاری ئەوە لە باوکی دەکات "کەی دایکم دەگەڕێتەوە؟"

گابریێل گەیڵ، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەمەنی 34 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، لە دوای خۆی "لیۆنا"ی کچی کە تەمەنی تەنها سێ ساڵە و خێزانەکەی لە ڕۆزدەیل،نیو یۆرک بەجێ هێشتووە، ئەمە هەمووانی خەمبار و دڵتەنگ کرد

هەرچەندە گابریێل دووگیان بوو بەڵام تەنها سێ ڕۆژ پێش گیانلەدەستدانی کۆرپەکەی ناو سکیشی لەدەستدابوو کە خۆی ئامادە کردبوو ناوی بنێت گەیبرڵ

لیۆن گەیل، باوکی منداڵەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە منداڵەکەی هەمیشە داوای دایکی کردووە، ئەو دەڵێت "دەبوایە هەموو ڕۆژێک پێی بڵێن کە ئەو لە نەخۆشخانەیە باش دەبێت و دەگەڕێتەوە هەمیشە هیوام پێ دەبەخشی بەڵام ئەو ڕۆژەی گیانی لەدەست ناچاربووم پێی بڵێم دایکی چیتر ناگەڕیتەوە بۆ ماڵەوە"