خواردنی هێلکە ڤیتامین و کانزا خۆراکییەکان دەبەخشێت بە جەستەی مرۆڤ ئەمە لەگەڵ بوونی ڕێژەیەکی باش پرۆتین لە هێلکەدا بۆیە پێویستە بە تایبەت لە ژەمی بەیانیاندا هێلکە لەنێو خواردنەکانی ژەمەکەدا هەبێت
پێگەی "+Health" کە تایبەتە بە بابەتە تەندروستییەکان لە کورتە ڤیدیۆیەکدا ئەو گۆڕانکارییانەی خستۆتە ڕوو کە بەسەر جەستەدا دێت گەر بەیانیان دوو هێلکە بخۆیت کە ئەمانەن:
1.بەشێوەیەکی خێراتر کێشی لەش دادەبەزێنیت
2.تەندروستی پێست و قژ باشتر دەکات
3.ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن کەمدەکاتەوە
4.تەندروستی چاو دەپارێزێت
5.کاریگەرییە لاوەکییەکانی ماوەی دووگیانی کەمدەکاتەوە
6.بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی باش کالیسیۆم و ڤیتامین D یارمەتیدەر دەبێت لە بەهێزبوونی ئێسکەکان
7.بەسوودە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی مێشک
8.بەرگری لەش بەهێز دەکات
9.ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە