هەمەڕەنگ

چاویلکەکەی گاندی بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا

ئەو چاویلکەیەی کە لە لەیەن ماهاتما گاندی شۆڕگێڕی بەنێوبانگی هیندستان بەکارهاتووە بە نرخی 340 هەزار دۆلار لە بەریتانیا فرۆشرا

ماڵپەڕی "ئیندیا" بڵاویکردۆتەوە کە ئەو چاویلکەیەی لەلایەن ماهاتما گاندیەوە بەکارهاتووە بە نرخی 340 هەزار دۆلار لەلایەن مەزادخانەی بریستۆڵەوە فرۆشراوە

چاویلکەکەی موهانداس کارمچاند گاندی بە ئاڵتوون ڕووپۆشکراوە، گاندی لە ماوەی ڕابردوودا چاویلکە و کەلوپەلەکانی خۆی بەخشیوە بەو کەسانەی کە پێویستیان بووە هەندێکیشی بۆ ئەو کەسانەی کە هاوکاریان کردووە

خانەی مەزادی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە "لە ڕابردوودا گاندی چاویلکەکەی بەخشیوە بە مامی فرۆشیارێک کە لە کێڵگەکانی نەوت لە باشووری ئەفریقا کاری کردووە لە ساڵانی 1920 بۆ 1930"