هەمەڕەنگ

ئەمازۆن زیاتر لە ٣ هەزار کارمەند دادەمەزرێنێت

کۆمپانیای ئەمازۆن لە پلانیدایە زیاتر لە ٣ هەزار کارمەندی نوێ دابمەزرێنێت

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "CNBC"
 کۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمریکی بەنیازە ٣ هەزار و ٥٠٠ کارمەندی نوێ لە لقەکانی کۆمپانیاکەی لە شەش ویلایەتی ئەمریکا دابمەزرێنێت .

هەربەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکە کۆمپانیای ئەمازۆن کە زۆرترین قازانجی لەماوەی بڵاوبونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دا کردووە  لەماوەی دوو ساڵدا پلانی دامەزراندی فەرمانبەرە نوێیەکانی جێبەجێدەکات و بەشێکی زۆریشی لە شاری نیویۆڕك دەبێت .

 ئەمازۆن یەکێکە لە پێگە گەورەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی و خاوەنی زیاتر لە ٨٧٦ هەزار فەرمانبەرە لە سەرانسەری جیهاندا یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی موچەی فەرمانبەرەکانی لە ئاستێکی بەرزدایە .