کۆرۆنا توشبوونی بە خەمۆکی زیاد کردووە
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆی پەککەوتونی بەشی زۆری کایەکانی ژیان و دروستبوونی قەیرانی دارایی لە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان و مردنی ژمارەیەکی زۆری خەڵک ئەوەش بۆتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی توشبوون بە خەمۆکی .
بەپێی چەند ڕاپۆرتێکی نوسینگەی ئاماری نیشتمانی لە بەریتانیا لە هەر پێنج کەسێك لە بەریتانیا یەکێکی توشی دوچاری بووە لەکاتێکدا ساڵی پار لە هەر ١٠ کەسێک یەکێك دوچاری خەمۆکی بۆتەوە .
بە پێی هەواڵی ئاژانسە بەریتانییەکان پسپۆرانی پزیشکی ٣٥٠٠ کەسی خۆبەخشیان خستۆتە ژێر چاودێریەوە بۆماوە ١٢ مانگ چاودێری کاتی نانخواردن و شێوازی خەوتن و هەڵسوکەوتیان کراوە دەرکەوتووە تامانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ڕێژەی توشبوون بە خەمۆکی ٢٠٪ بووە بەڵام لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩دا پێش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێژەی توشبوون بە خەمۆکی لە ١٠٪ بووە .
پسپۆڕانی پزیشکی لە زانکۆی نۆتنگهام لە بەریتانیا ڕایانگەیاندووە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵکی دوچاری دودڵی کردۆتەوە ئەوەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ توشبوون بە خەمۆکی .
|