هەمەڕەنگ

توێژینەوەیەك : ئەو وڵاتانەی سەرۆکەکانیان ژنە بەسەر کۆرۆنا دا سەرکەوتن

توێژینەوەیەکی  بەریتانی دەیسەلمێنێت ئەو وڵاتانەی سەرۆکەکانیان ژنە توانیویانە زیاتر سەرکەوتن بە سەر کۆرۆنادا بەدەستبێنن بەراورد بەو وڵاتانەی سەرۆکەکانیان پیاوە .

بە پێی توێژینەوەیەکەی زانکۆی " لیڤەرپوڵ"ی بەریتانی کە لەسەر ١٩٤ وڵات کە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبۆتەوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە ئەو وڵاتانەی سەرۆکەکانیان ژنە توانیویانە بە زیانێکی کەم بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا سەربکەون .

 ئاماژەیبەوەکردووە ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا لەو وڵاتانەدا نیوهێندە کەمتربووە بەراورد بەو وڵاتانەی سەرۆکەکانیان پیاوە .  

 توێژینەوەکە باسیلەوەشکردووە وڵاتانی ئەڵمانیا و نیوزلەندا بە سەرۆکایەتی ئەنجێلا مێرکڵ و جاسیندا ئاردێرن سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوەو ئەو وڵاتانەی کە سەرۆکەکانیان ژنە زوتر کاردانەوەیان بەرامبەر ڤایرۆسەکە هەبووە و کەرەنتینیان لە وڵاتەکەیاندا راگەیاندووە .

توێژینەوە بەریتانیەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو بەشێك لەو وڵاتانەی سەرۆکەکانیان ژنە ژمارەیەکی زۆری توشبوونیان بە کۆرۆنا تۆمارکردووە بەڵام کەمترین حاڵەتی مردنیان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکردووە کە ئەوەش سیاسەتی سەرەکی وڵاتان بووە .