تەندروستی

تەندروستی جیهانی: منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ پێویست ناکات دەمامک ببەستن

هەرچەندە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەستنی دەمامک یەکێک بووە لە ڕێکارە گرنگەکانی کەمکردنەوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە، بەڵام ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەستنی دەمامک بۆ منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ بە پێویست دانانێت

ماڵپەڕی "CnnHealth" هەواڵێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە کە هەریەک لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونسێف ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە جەختیان لە نەبەستنی دەمامک کردۆتەوە بۆ منداڵانی تەمەن پێنج ساڵ و خوار تەمەن پێنج ساڵ

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەردوو ڕیکخراوەکە ڕایانگەیاندووە کە منداڵە تەمەن بچووکەکان کەمتر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەکەیان بۆ کەسانی دیکە کەمترە

ئەمە لەگەڵ ئەوەی ئەگەری توشبوونی مێردمنداڵان بە کۆرۆنا زیاترە وەک لە منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ

ڕێکخراوەکە لەبارەی توشبوونی منداڵانەوە بە ڤایرۆسەکە ڕاشیگەیاندووە کە تەندروستی منداڵەکەوە ئەو کەش و هەوایەی کە تێیدایە کاریگەری دەبێت لەسەر ئەگەری توشبوون یان توش نەبونی بە کۆرۆنا