هەمەڕەنگ

چەند فێڵێک کە وا دەکات بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش دەرکەویت بەبێ ماکیاژ

هەموو خانمێک جوانیەکی سروشتی تێدایە کە وای کردووە سەرنجڕاکێش بێت، جوانی پێویستی بەوە نییە کە ماکیاژێکی زۆر بکەیت

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکی تایبەت بە خانمان دا چەند فێڵێکی خستۆتەڕوو کە دەکرێت خانمان بەکاری بهێنن بۆ ئەوەی بێ ئەنجامدانی ماکیاژ بە جوانی و درەوشاوەیی دەربکەون کە ئەمانەن:

 

1.ڕەنگی ڕوخسارت گەشاوە بکە

یەک کەوچکی چا گوڵی بەیبوونی وشککراو لەگەڵ پەرداخێک ئاو تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی 30 دەقە بەجێی بهێڵە دواتر بە سوزگیەک بیپاڵێوە و ئاوەکەی لەگەڵ هەنگوین تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕۆژانە پێش نانی بەیانی کەمێکی لێ بخۆرەوە ئەمە یارمەتیدەر دەبێت لە ڕوونی و گەشانەوەی پێستی ڕوخسارت

 

2.دەستەکانت نەرم و شێدار بکەرەوە

کەمێک سرکە لەگەڵ کرێمێکی تایبەتی دەست تێکەڵ بکە و شەوانە پێش نوستن بیدە لە دەستت ئەمە وا دەکات دەستەکانت لە قڵیشان و زبربوون و وشکبوونەوە بپارێزێت

 

3.خۆت لە قڵیشاوی لێوەکانت ڕزگار بکە

کەمێک کرێمی لێو لەگەڵ شەربەتی گێزەر تێکەڵ بکە و بیدە لە لێوەکانت، بۆ ماوەی حەوت دەقە ئەم تێکەڵەیە بە لێوەکانتەوە بهێڵەرەوە و دواتر بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ

 

4.خۆت لە بازنە ڕەشەکانی ژێر چاو ڕزگار بکە

کەمێک لۆکە لەنێو پەرداخێک شیردا دابنێ و دواتر بیخەرە ژێر چاوەکانت ئەمە پاککەرەوەیەکی باش دەبێت بۆ ژێر چاوەکانت