هەمەڕەنگ

بەتەمەنترین دوو هاوسەر لە جیهان دا

هولیۆ مۆرای تەمەن 104 ساڵ و واڵدرامینا کینتێرۆسی تەمەن 110 ساڵ بوونە بەتەمەنترین دوو هاوسەر لە جیهاندا و ناویان لە کتێبی گینس بۆ ڕیکۆردە جیهانییەکان تۆمارکرا

پێگەی "ئیریش تایمس" وێنەی دوو هاوسەری بەتەمەنی خەڵکی ئیکوادۆری بڵاوکردۆتەوە کە بوونەتە بەتەمەنترین دوو هاوسەر لە جیهانداو بۆ ماوەی 79 ساڵە بەیەکەوەن

هولیۆ لە خێزانەکەی هەڵهاتووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ واڵدرامینا بکات لە مانگی شوباتی ساڵی 1941 دا، خێزانی ئەم دووانەیە هەردووکیان بەم هاوسەرگیرییە ڕازی نەبوون

دوای 79 ساڵ ئەم هاوسەرگیرییە بەردەوام بووە و هێشتا ئەم دووانەیە تەندروستن و بەیەکەوە دڵخۆشن، هەرچەندە خزمانیان دەڵێن کەمێک بێتاقەتییان هەیە چونکە بەهۆی کۆرۆناوە ناتوانن خێزانە گەورەکەیان کۆببنەوە

ئەم دووانەیە 4 منداڵیان هەیە، 11 نەوە و 21 نەوەی منداڵەکانیان هەیە و یەک نەوەی نەوەی منداڵەکانیا هەیە