تەندروستی

باشترین میوەکان بۆ پێستێکی تەندروست و درەوشاوە

ڕاستە سەرجەم میوەو سەوزەکان بەهۆی دەوڵەمەندیان بە ڤیتامین و کانزا خۆراکییەکان بەسوودن بۆ پێست و تەواوی جەستەی مرۆڤ، بەڵام بەشێک لەم خۆراکانە ڕەنگە کاریگەریان زیاتر بێت و بەشێوەیەکی خێراتر گۆڕانکاریەکان لە تەندروستیدا ڕوبدات

پێگەی "هێڵس پلەس" لە بابەتێکی تەندروستیدا باس لە پێنج جۆر میوە دەکات کە یارمەتیدەرن بۆ تەندروست ڕاگرتنی پێست و دەرکەوتنی بە شێوەیەکی ڕوون و درەوشاوە

ئەوانیش:

1.هەڵوژە

هەڵوژە دەوڵەمەندە بە فایبەر، ماگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، کالیسیۆم و ڤیتامینەکانی کەی و ئەی هەر بۆیە شارەزایان بە یەکێک لە باشترین میوەکانی دادەنێن بۆ پێست

2.ئەنەناس

ئەنەناس لەگەڵ ئەوەی خواردنی لە بەیانیاندا بەسوودە بۆ پێست، لە هەمان کاتدا دانانی پارچەیەک لەم میوەیە لەسەر پێستی سووتاو یارمەتیدەر دەبێت بۆ لابردنی پێستە مردووەکان و پاککردنەوەی دەموچاو

3.قۆخ

گەر دەتەوێت پێستت بدرەوشێتەوە، ئەوە پێویستە ماسکی سروشتی بە بەکارهێنانی قۆخ بۆ ڕوخسارت ئەنجام بدەیت

4.ترێ

ترێ دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسید و ماددەی (ڕێسڤێراترۆڵ)، توێژەران دەریانخستووە کە ئەم ماددەیە پێست لە تیشکی سەرو وەنەوشەیی دەپارێزێت و لە هەمان کاتدا ڕێگری لە توشبوون بە شێرپەنجەی پیست دەکات