هەمەڕەنگ

فەیسبووک لایڤی پیاوێک ڕادەگرێت کە دەیەوێت مردنی خۆی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پیشانی خەڵک بدات

کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاندووە کە بەنیازە ڕۆژی شەممە لایڤی پیاوێکی فەڕەنسی ڕابگرێت کە توشی حاڵەتێکی دەگمەن بووە و دەیەوێت مردنی خۆی بەشێوەی ڕاستەوخۆ بگوازێتەوە

 

پێگەی "DW" هەواڵێکی لەبارەی پیاوێکی فەڕەنسییەوە بڵاوکردۆتەوە کە نەخۆشەو دەیەوێت دوا سەعاتەکانی ژیانی و مردنی خۆی بەشێوەی لایڤ لە ڕێگەی سۆشیاڵ مێدیاوە بگوازێتەوە

 

ئالان کۆکی تەمەن 57 ساڵ بڕیاریداوە خواردن و خواردنەوە و دەرمان نەخوات دوای ئەوەی "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا داواکارییەکەی بۆ ئەنجامدانی مردنی بێ ئازار ڕەتکردۆتەوە

 

کۆک بە دەست توشبوونی بە حاڵەتێکی دەگمەنەوە دەناڵێنێت کە بەیەکەوەنوسانی دیواری  خوێنبەرەکانییەتی

 

هەر بۆیە ڕایگەیاندووە کە ئەو باوەڕی وایە کە کەمتر لە هەفتەیەکی ماوە لە ژیاندا بۆیە دەیەوێت مردنی خۆی بەشێوەی لایڤ بگوازێتەوە

لەم بارەیەوە ڕەخنەیەکی زۆر لە کۆمپانیای فەیسبووک گیرا، بۆیە بڕیاریدا ڕۆژی شەممە لایڤەکە ڕابگرێت و مردنی پیاوە فەڕەنسیەکە لە ڕێگەی سۆشیال مێدیاوە نەگوازرێتەوە