تەندروستی

پسپۆڕان ڕێگایەکی نوێ بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردەهێنن

پسپۆڕانی تەندروستی ئاشکرای دەکەن کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگای پیساییەوە ئەنجامەکەی وردترە بەراورد بە پشکنینەکانی تر . بە پێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری پزیشکی "GUT" بڵاوکراوەتەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەرس دروستدەکات ئەگەر توشبووەکە هیچ نیشانەیەکی توشبوونیشی بە ڤایرۆسەکە تێدا دەرنەکەوێت . پسپۆرانی بەشدار لە توێژینەوەکە لە زانکۆی " هۆنگ کۆنگ"ی چینی پشکنینی پیساییان بۆ ١٥ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە ئەنجامەکانیان پۆزەتیف بووە لە کاتێکدا پشکنینی بەشێک لەو توشبووانە لە ڕێگای لوتەوە ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بووە . پسپۆرانی توێژینەوەکە ئەوەشیان خستۆتە روو پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگای پیاسییەوە یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بەتایبەت بۆ منداڵان ئەنجامێکی وردتر بەدەستدەهێنرێت .