تەندروستی

یەکێک لە دیارترین ڤاکسینەکانی دژ بە کۆرۆنا دوچاری شکستبوو

کۆمپانیای ئاسترازینیکا ڕایدەگەیەنێت لە قۆناغی سێیە و کۆتایی ئەو ڤاکسینەی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمیدەهێنێت کاردانەی نەرێنی لەسەر تەندورستی یەکێک لە خۆبەخشەکان دروستکردووە . بەپێی هەواڵێکی پێگەی "Stat News" کۆمپانیای ئاسترازینیکا لە دوای نەخۆشکەوتنی یەکێک لە خۆبەخشانی بەشدار لە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆمپانیاکەیان دەستی بە پێداچونەوە بە کاری بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کردووە . ڕاشیگەیاندووە تا ئێستا هۆکاری تێکچونی باری تەندروستی ئەو خۆبەخشە نازانن و پێیان وایە ڕەنگە بەهۆکارێکی لەناکاو باری تەندروتسی تێکچوبێت و پەیوەندی بە تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەوە نەبێت . لە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمپانیای ئاسترازینیکا دەستی بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە لە قۆناغی یەکەم و دوەمدا تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە ئەنجامی ئەرێنی بەدەستهێناوە و لە قۆناغی سێیەمدا لەسەر ٥٠ هەزار خۆبەخش لە تەمەنە جیاوازەکاندا تاقیکراوەتەوە . پێشتر کۆمپانیاکە رایگەیاندبوو تا هاوینی ساڵی ٢٠٢١ دوو ملیار دۆز لە ڤاکسینەکە بەرهەمدەهێنن .