تەندروستی

لە ماوەی دوو گیانیدا خۆت لەم خواردنانە بەدوور بگرە

خانمانی دووگیان پێویستە زۆر ئاگایان لە سیستمی خۆراکیان بێت بۆ ئەوەی تەندروستی خۆیان و کۆرپەکەیان بپارێزن، لەگەڵ ئەوەی زۆر خۆراک پێویستە لە ماوەی دووگیانیدا بخورێت کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە بۆ دایک و کۆرپەکە، بەڵام هەندێک خۆراک ڕەنگە زیانی هەبێت و پێویستە لە ماوەی دووگیانیدا خانمان خۆیانی لێ بەدوور بگرن

ئەوانیش:

 

1.خواردنە لە قوتونراوەکان

بە هۆکارێکی سادە ڕەنگە ئەم خۆراکانە زۆر کۆن بێت و بەکتریای زیانبەخشی تێدا بێت

 

2.ساردەمەنییەکان

وەک هەموو بەرهەمە شیرەمەنییەکانیتر، ساردەمەنییەکان کە شیر لە دروستکردنیاندا بەکار دەهێنرێت ڕەنگە ببنە هۆی ژەهراویبوون و هەڵگری بەکتریا زیانبەخشەکان

 

3.پەنیری خاو

پەنیری خاو کە ڕەنگە لە شیرێکی نەپاڵێوراو دروستکرابێت، ئەگەری زۆرە هەڵگری بەکتریا بێت و زیان بە تەندروستی خانمی دووگیان بگەیەنێت

 

4.خواردنە خێراکان

پێویستە لە ماوەی ئەم نۆ مانگەی دووگیانیدا خۆت لەم خواردنانە بەدوور بگریت، چونکە کەس نازانێت لەنێو چێشتخانەی ئەم شوێنانەدا چی هەیە تەنانەت ئەگەر سەوزەو گۆشتەکەش زۆر بە باشی بشۆردرێتەوە

 

5.جگەرەکێشان

هەر جگەرەیەک کە دەیکێشیت زیان بە تەندروستی کۆرپەکەت دەگەیەنێت، ئەو نیکۆتینەی کە لە جگەرەدا هەیە گەشەی کۆرپەکەت خاو دەکاتەوە