توێژینەوەیەك دیارترین نیشانەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە منداڵاندا دیاریدەکات
توێژینەوەیەکی بەریتانی دیارترین نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە منداڵاندا دیاریدەکات .
بە پێی توێژینەوەیەکی بەریتانی کە لە ڕۆژنامەی " گاردیاند "دا بڵاوکراوەتەوە ئاماژەبەودەکات (هەستکردن بە ماندوێتی و سەرئێشەو بونی ئازاری سك و تا ) دیارترین نیشانەکانی توشبوونە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو منداڵاندا .
توێژینەوەکە لەسەر ١٩٨ منداڵی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە دەریخستووە کە نەخۆشییەکە بە شێوەی جیاواز لە منداڵاندا دەردەکەوێت بەڵام ئەو نیشانانە سەرەکیترین نیشانەکانی توشبوون بووە بە ڤایرۆسەکە .
پسپۆڕانی توێژینەوەکە هۆشداری دەدەن لەوەی نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە منداڵاندا هاوشێوەی سەرمابوونە لەگەڵ نزیك بونەوە لە وەرزی سەرما دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لە منداڵاندا قورستر دەکات .
|