تەندروستی

سییەکانت بە شێوەیەکی سروشتی پاک بکەرەوە

زۆر هۆکار هەیە کە زیان بە تەندروستی سییەکان دەگەیەنن، جگەرەکێشان یاخود ژینگەی پیس و چەندین هۆکاری دیکە، بەڵام دەکرێت لەڕێگەی چەند خواردنێک یان گرتنەبەری هەندێک ڕێکار سییەکانت پاک بکەیتەوە

پێگەی "هێڵس پلەس" لە ڤیدیۆ گرافیکێک دا بە ڕوونی باسی لە چەند هەنگاوێک کردووە کە دەکرێت هەر کەسێک جێبەجێی بکات بۆ ئەوەی سییەکانی تەندروست بێت

1.کاتێک جگەرە دەکێشیت جەستە ڕێژەی ٪90ی ئەو نیکۆتینە هەڵدەمژێت، بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە تەنانەت دوای وازهێنان لە جگەرەکێشان

دەتوانیت لە ڕێگەی ئەو خواردنانەوە کە دژەئۆکسیدیان تێدایە سییەکانت لەم نیکۆتینە پاک بکەیتەوە وەک:لیمۆ،سێو،سیر،برۆکلی و سپێناخ

 

2.چای زەردەچەوە تاقیبکەرەوە

گیراوەیەک دروست بکە بە تێکەڵکردنی (یەک زەنجەفیلی بچووک، 400 گرام پیازی پیشێنراو، دوو کەوچکی چا زەردەچەوە)، هەموو ئەمانە بخەرە ناو یەک لیتر ئاوی گەرمەوە و بۆ چەند دەقەیەک بیکوڵێنە

ڕۆژانە دوو جار لێی بخۆرەوە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پاککردنەوەی سییەکان

 

3.ڕۆژانە ڕاهێنانێک بکە کە بەسوودە بۆ پاککردنەوەی سییەکان

دەستێک لەسەر سنگت و دەستەکەیتر لەسەر گەدە دابنێ، کاتێک هەناسە هەڵدەمژیت پێوسیتە ئەو دەستەی لەسەر گەدەیە بەرزببێتەوە، دەستی سەر سنگت لە شوێنی خۆی بێت، بەهێواشی لە دەمەوە هەناسە دەرکەرەوە و دەستی سەر گەدەت بەکاربێنە بۆ کردنە دەرەوەی ئەو هەوایەی لە سییەکانتدایە

ڕۆژانە 3-10 جار ئەم ڕاهێنانە دووبارە بکەرەوە دەتوانیت لەڕێی هەناسەوە سییەکانت پاک بکەیتەوە

 

4.خۆت بەدوور بگرە لە خواردنی شیرەمەنییەکان، کافاین، شیرینی و خواردنە لەقوتونراوەکان