بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "China Daily"، ٢٣هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی "بەیجین ئێکسپۆ" کە تایبەتە بە نمایشکردنی ئامێرە تەکنۆلۆژییە هۆشمەندەکان، لە بەرواری ١٧ بۆ ٢٠ی مانگی ئەیلول لە شاری بەیجینی پایتەختی چین بەڕێوەدەچێت و تێیدا دوایین پێشکەوتن و داهێنانەکانی بواری تەکنۆلۆژیا نمایش دەکرێن.
بە پێی هەواڵەکە، ئەنجومەنی پاڵپشتیکاری بازرگانی نێودەوڵەتی چین ڕایگەیاندووە، کە پێشانگاکەی ئەمساڵ لەسەر ڕووبەری ٣٠ هەزار مەتر چوارگۆشە بەڕێوەدەچێت و تێیدا ٩ نمایشی بە بازاڕکردن و ٢ کۆڕی گفتوگۆ دەربارەی نوێترین ئامێر و پێشکەوتنە تەکنۆلۆژییەکان، دەبەسترێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، کە لە پێشانگاکەدا زیاتر لە ٨٠٠ کۆمپانیای تەکنۆلۆژی لە ناوخۆ و دەرەوەی چین و ٩ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەشدار دەبن، لەوانەش ڕێکخراوی گەشەپێدانی پیشەسازی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNIDO) و ڕێکخراوی فیدراسیۆنی جیهانیی بۆ ئەندازیاریی (WFEO).