تەندروستی

چی ڕوو دەدات گەر توڕەبیت و بخەویت

هێنانی توڕەبوون بۆ نێو جێگای نوستن یەکێکە لە ئازاربەخشترین شتەکان، کاتێک بە ئاگای دەرفەتێکی باشتر هەیە بۆ ئەوەی هەستی توڕەبوون و نەرێنی کەمبکەیتەوە و لێی ڕزگاربیت

 

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا باس لەو کاریگەرییانە ئەکات کە توڕەبون لە کاتی خەوتن دا لەسەر خەو و تەندروستی دایدەنێت

ئەوانیش:

1.توڕەبوون خەوتنت تێکدەدات ڕەنگە ببێتە هۆی خەوزڕان و پچر پچر بوونی خەوەکەت

2.زیان بە تەندروستی ئەگەیەنێت

زاناکان دەریانخستووە کە کوالیتی خەو کاریگەری لەسەر تەندروستی تەواوی جەستە دادەنێت و هەستەکانی مرۆڤ هاوسەنگ دەکات

3.قورسترە کە هەستە خراپ و نەرێنیەکان لەبیر بکەیت دوای خەوتن

4.بە توڕەبوونەوە چوونە نێو جێگای نوستن کاریگەری لەسەر هاوبەشی ژیانت دادەنێت و ئاماژەیەکی خراپە بۆ ئەو

5.دەبێتە هۆی لەدەستدانی خۆڕاگری و سەنگینی لە کەسایەتیدا