هەمەڕەنگ

بۆچی کەسانی چاو شین بێ وێنە و تایبەتن

ڕەنگی چاوی هیچ کەسێک لەسەر زەوی وەک کەسێکیتر نییە، بەڵام گەر هێندە بە بەخت بیت و چاوەکانت ڕەنگیان وەک شینی ئاسمانی بێت، ئەوا کەسێکی تایبەتتر دەبیت، هەروەک دەرکەوتووە کەسانی چاو شین کەسایەتییەکی بەهێزتریان هەیە

 

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکی هەمەڕەنگدا باس لە چەند تایبەتمەندییەک دەکات کە وای کردووە کەسانی چاوشین تایبەتبن

 

1.چاوی شین لە ڕاستیدا شین نییە

هیچ پێکهاتەیەک لە چاودا نییە شین بێت، بەڵکو بوونی میلانین لە چاودا ڕەنگی قاوەیی پێ بەخشیوە، بەڵام کاتێک باسی چاوی شین دەکەین ئەم ڕەنگە شینەی لە ئەنجامی تیشکدانەوەی ڕوناکییەوە بۆ دروست دەبێت، هەمان شێوەی شین دەرکەوتنی زەریا و ئاسمان

 

2.توانای گۆڕینی ڕەنگی هەیە

چاوی شین بە ڕەنگیتر دەردەکەوێت، بەپێی حاڵەتی تیشک و ڕوناکییەکە

 

3.هەموو چاوێکی شین پێشینەیەکی بۆماوەیی هەیە واتە لە باووباپیرانەوە دەگوازرێتەوە

4.چاوی شین زۆر دەگمەنە

5.هەندێک منداڵ لە کاتی لەدایکبووندا چاویان شینە بەڵام دواتر ڕەنگی چاویان دەگۆڕێت

6.کەسانی چاو شین هەستیارترن بۆ تیشک و ڕووناکی

7.کەسانی چاوشین توانای بەرگەگرتنی ئازاریان زیاترە