تەندروستی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گیایەك بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست نیشاندەکات

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەنیازە ڕێگەچارەیەکی ئەفریقی بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربێنێت . بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی "DW" ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاندووە کە گیای ئەفریقی "ئارتیمیسیا" بخەنە پڕۆتۆکۆڵی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا . پڕۆسبر تۆموسیمی بەڕێوەبەری هەرێمایەتی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە ئەگەر ئەو گیا ئەفریقییە لە تاقیکردنەوەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەکاردەهێنرێت. پسپۆڕانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایانگەیاندووە بۆ دڵنیابوون لە دەرئەنجامە تەندروستییەکانی گیا ئەفریقییەکە بەسێ قۆناغ لەسەر توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاقیدەکرێتەوە . لەماوەی ڕابردودا ئاندریا راجولینا سەرۆکی وڵاتی مەدغەشقەر ڕایگەیاندبوو وڵاتەکەی گیراوەی " کۆڤید-ئۆرگانیکس" لە گیای "ئارتیمیسیا" بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکردووە پێشتریش ئەو ئەو گیایەیان بۆ چارەسەری توشبووانی مەلاریا بەکارهێناوە .