نیشتن و کۆبونەوەی چەوری لە خوێنبەرەکانداو ڕێگریکردن لە هاتووچۆی خوێن دەبێتە هۆی ڕوودانی جەڵتەی دڵ لە مرۆڤدا، لە کاتی ڕودانی جەڵتەدا چەندین نیشانە دەردەکەوێت کە ڕەنگە هەندێک لەم نیشانانە لە خانمان و پیاوان دا جیاواز بێت
پێگەی "هێڵس پڵەس" لە کورتە ڤیدیۆیەکدا چەند نیشانەیەکی جەڵتەی دڵی ئاشکراکردووە کە لە ژنان و پیاواندا جیاوازی هەیە، لەوانەش:
نیشانەکانی جەڵتەی دڵ لەپیاوان دا
1.ئازار لە سنگ و شان و مل لەگەڵ قۆڵی چەپدا دروست دەبێت
2.لەرزو تایەکی قورس و ئارەقکردنەوە
3.تێکچوونی گەدە و دڵتێکەڵهاتن
4.هەناسە تووندی و کۆکە
5.ڕاستەوخۆ دەرکەوتنی نیشانەکان
نیشانەکانی جەڵتەی دڵ لە ژنان دا
1.ئازار لە سنگ و پشت و شەویلگەدا دروست دەبێت
2.دڵەکزێ، ڕشانەوە و تێکچوونی کرداری هەرس
3.هەندێک لە نیشانەکانی پەتا و هەناسەتووندی
4.لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا نیشانەکان بە تەواوی دەردەکەوێت
لە دەرکەوتنی هەر نیشانەیەکی جەڵتەی دڵ دا پێویستە بە زوویی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت و چارەسەری پێویست وەربگریت