هەمەڕەنگ

بەرهەمهێنانی دەزووی ئاوریشم لە چین

جوتیارانی بەخێوکەری کرمی ئاوریشم بەرهەمەکانیان زیادی کردووە بەهۆی هاوکاری کۆمپانیاکان و شارەزایانی هەرێمی ژیژانگ

پێگەی "cctv" چەند وێنەیەکی جوتیارانی گوندی زایدۆنگی هەرێمی ژیژانگی چینی بڵاوکردۆتەوە کە سەرقاڵی بەخێوکردنی کرمی ئاوریشمن

ئەم جوتیارانە لە ئێستادا بەرهەمەکانیان زیادیکردووە بەهۆی هاوکاری ئەو کۆمپانیایانەی کە گرنگی بە بەرهەمی ئاوریشم و بەخێوکردنی کرمی ئاوریشم دەدەن، ئەمە لەگەڵ هاوکاری زانایان و لێکۆڵەران کە لە ساڵی 2018 وە هاوکارییەکانیان بۆ ئەم جوتیارانە دەست پێکردووە بە مەبەستی بەرهەمهێنانی دەزووی ئاوریشم

داهاتی بەرهەمهێنانی ئاوریشم لەم گوندە خەمڵێنراوە کە بگاتە 22،500 کیلۆگرام تا کۆتایی ساڵی 2020، ئەمەش داهاتی ئەم جوتیارانەی بە نزیکەی 150،000 دۆلار زیادکردووە