تەکنەلۆژیا

ڕیزبەندی ئەو کۆمپانیایانەی زۆرترین فرۆشتنیان هەبووە لەم ساڵدا

کۆمپانیایەکی بواری ئاماری بازاڕی ئەلیکترۆنیات ڕیزبەندی زۆرترین فرۆشیاری مۆبایلە زیرەکەکان لەم ساڵدا دەخاتە ڕوو . کۆمپانیای "Canalys" تایبەت بە وەرگرتنی ئاماری بازاڕی ئەلکترۆنیات لە ڕاپۆرتێکدا ڕیزبەندی زۆر ترین فرۆشیاری مۆبایلە زیرەکەکانی لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا خستۆتەڕوو . ئاماژەی بەوەکردووە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ڕیزبەندی یەکەمی زۆرترین فرۆشیاری مۆبایلی زیرەکدایە ئاستی فرۆشتنی بە ڕیژەی ٢٪ زیادیکردووە . ئەوەشی خستۆتەڕوو کۆمپانیای هواوی لە ڕیزبەندی دووەمدا دێت نزیکەی ٥١،٧ ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە کۆمپانیای شاوی لە ڕیزبەندی سێیەمدایە . کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی لە ڕیزبەندی چوارەمدا دێت و نزیکەی ٤٣ ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا پێیان وایە کۆمپانیای ئەپڵ بەهۆی دڕەنگ خستنە بازاڕی مۆبایلە نوێیەکەی کە بە تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم کاردەکات هۆکاری کەم بووەنەی بازاڕی فرۆشتنی مۆبایلی کۆمپانیاکەیە .