تەندروستی

توێژینەوەیەك کاتی مانەوەی بەرگری دژی کۆرۆنا لە لەشدا دەخاتە ڕوو

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی کاتی مانەوەی ئەو دژە تەنانەی لە لەشدا دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەبێت دەخاتە ڕوو . توێژینەوەیەکی نوێی پەیمانگای لاجولا و زانکۆی کالیفۆرنیا ئاشکرای دەکات ئەو دژە تەنانەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لەشدا دروستدەبێت بۆماوەی شەش مانگ و زیاتر دەمێنێتەوە . توێژنەوەکە لە ماڵپەڕی " سی ئێن ئێن " دا بڵاوکراوەتەو لەسەر ١٨٥ کەسی چاکبووەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەمەنی نێوان ١٩ بۆ ٨١ ساڵیدا ئەنجامدراوە . پسپۆڕانی توێژینەوەکە نمونەی خوێنی چاکبووەکانیان وەرگرتووە دوای چاودێری وررد دەرکەوتووە ئەو دژە تەنانەی سیستمی بەرگری لەش دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستی دەکات بۆ ماوەی شەش مانگ دەمێنێتەوە لە لەشدا و لە هەندێک حاڵەتیشدا زیاتر لە شەش مانگ و نزیك لە ساڵێك دەمێنێتەوە . ساڵێك بەسەر تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهان لە وڵاتی چین تۆمارکراوە تا ئێستا زیاتر لە ٥٦ ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسەکە بوون وڵاتانی جیهانیش لە کێبڕێکی بەرهەمهێنانی ڤاکسینن دژی ڤایرۆسەکە .