هەمەڕەنگ

کۆمپانیای " warner bros" فیلمی تۆم و جێری بەرهەم دەهێنێت

دوای ساڵانێکی زۆر کۆمپانیایەکی بواری بەرهەمهێنانی سینەمایی فیلمی تۆم و جیری بەرهەم دەهێنێت . کۆمپانیای "warner bros"ی ئەمریکی لە دوای ساڵی ١٩٩٣وە بۆ یەکەم جار فیلمی وێنەی جوڵاوی تۆم و جێری بەرهەمهێنا . فیلمەکە لە دەرهێنانی " تیوم ستۆر"ە باس لە هەردوو کەسایەتی دیاری کارتۆنی تۆم و جێری دەکات لەلایەن فەرمانبەرێکی یەکێك لە هۆتێلە دیارەکان لە نیویۆرك داوا لە تۆم دەکرێت هەوڵی ڕاگرتنی کارە گێرەشێوێنەکانی جێری بدات کە هەوڵی تێکدانی ئاهەنگی یەکێك لە کەسایەتییە دەوڵەمەندەکان دەدات وا بڕیارە فیلمەکە لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوودا لە سینەماکانی جیهان نمایشبکرێت .