تەندروستی

لە ماڵەوە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدە و لەماوەی ٣٠ خولەکدا ئەنجامەکەی وەربگرە

دەزگای چاودێری و خۆراک و دەرمان "FDA"ی ئەمریکی بۆ یەکەم جار ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەوە . لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە لە ڕێگای ئامێرێکی پشکنینەوە کە کۆمپانیای " لوسیرا" دروستیکردووە خەڵك دەتوانێت لە ماڵەوە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمجامبدات . ئەوەشی خستۆتەڕوو لە ڕێگای چیلکەی وەرگرتنی سامپڵەوە لە لوتەوە نمونەیەك وەردەگیرێت و پاشان دەخرێتە کیسێکی نایلۆنەوە دوای ٣٠ خولەك ئەنجامەکەی ئاشکرا دەبێت . ئاماژەش بەوەکراوە تەنها منداڵانی خوار تەمەن ١٤ ساڵ دەبێت لەلایەن پزیشکەوە پشکنینیان بۆ ئەنجامبدرێت و نرخی ئامێرەکە لە بازاڕدا دەگاتە ٥٠ دۆلار .