زۆرێک لەو کەسانەی کە ڕێژەی چەوری سروشتی پێستیان کەمە و پێستیان وشکە لە وەرزی پایز و زستاندا بە دەست وشکبوونەوەی پێستی ڕوخسارو دەست و پەنجەکانیانەوە دەناڵێنن
پێگەی "هێڵس پلەس" چەند چارەسەرێکی سروشتی خستۆتە ڕوو بۆ ڕزگاربوون لەم حاڵەتە کە زۆر بە ئاسانی دەتوانیت لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت، لەوانە:
-کەمێک زەیتی زەیتوون لە دەموچاوت بدە و بۆ ماوەی 10 دەقە بە ڕوخسارتەوە بیهێڵەرەوە پاشان بە پەڕۆیەکی نەرم پاکی بکەرەوە بەم جۆرە پێستت نەرم و درەوشاوە دەر ئەکەوێت
-دروستکردنی ماسکی ئەڤۆکادۆ پێست نەرم دەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوەی پێست
شێوازی دروستکردنی:
نیو ئەڤۆکادۆ لەگەڵ یەک کەوچکی چا هەنگوین تێکەڵ بکە و ئەم تێکەڵەیە لە ڕوخسارت بدە با تا 20 دەقە پێوەی بمێنێتەوە و وشک ببێتەوە پاشان بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ
-ڕۆنی گوێزی هیندی، یەکێکیتر لە چارەسەرەکان بەکارهێنانی ڕۆنی گوێزی هیندییە کە پێویستە پێش چوونە نێو جێگای نوستن بەکاری بهێنیت، ئەمە شێدارکەرەوەیەکی باشە بۆ پێستی ڕوخسارت
-تێکەڵکردنی دارچینی و هەنگوین، پێویستە ئەم تێکەڵەیە لە ڕوخسارت بدەیت، بۆ ماوەی 15 دەقە پێوەی بیهێڵەرەوە پاشان بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ