هەمەڕەنگ

کۆتا تۆڕی کۆمەڵایەتی ترەمپ ڕادەگیرێت

ماڵپەڕی"واشنتۆن پۆست"لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەیداوە بە ڕاگرتنی لاپەڕەی فەرمی تۆڕی  کۆمەڵایەتی یوتیوبی "دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا

 

پاش داخستن و ڕاگرتنی گشت پێگەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی "دۆناڵد ترەمپ" وەک فەیسبووک و تویتەر و ئینستاگرام بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەند بابەتێکی نافەرمی، هەروەها کۆتا پێگەی دۆناڵ ترەمپ لە یوتیوب ڕادەگیرێت بۆ ماوەی هەفتەیەک، کە پێگەی فەرمی "یوتیوب" لە تویتەر ڕای گەیاندووە لەم ماوەیەدا "دۆناڵد ترەمپ" ناتوانێت هیچ گرتەڤیدیۆیەک بڵاوبکاتەوە.

 لە دوای کۆتایی هاتنی پۆستی "دۆناڵد ترەمپ" وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڵاوکردنەوەی چەند بابەتێکی نافەرمی کە بووە هۆی لێکەوتنەوەی ئاژاوە و مەترسی بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها دوای ئاگادارکردنەوەی بۆ چەند جارێک بڕیاردرا گشت پێگە فەرمییەکانی "دۆناڵد ترەمپ" لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا دابخرێت و ڕێگربن لە بڵاوکردنەوەی بابەتی نا تەندروست.