توێژینەوەیەك کاریگەرییەکانی دوای چاکبونەوە لە کۆرۆنا دەخاتەڕوو
توێژینەوەیەکی چینی ئاشکرای دەکات کاریگەرییەکانی کۆرۆنا تا دوای شەش مانگ لەسەر کەسی توشبوو دەمێنێتەوە .
بە پێی توێژینەوەیەکی زانکۆکانی چین کە لە گۆڤاری " زە لانسیت " بڵاوکراوەتەوە ئاشکرای کردووە ئەو کەسانەی لە کۆرۆنا چاک دەبنەوە تا ماوەی شەش مانگ کاریگەرییەکانیان لەسەردەمێنێتەوە .
توێژینەوەکە ئەوەیخستۆتەڕوو، ٪٦٣ی ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانەکانی ووهان چاکبونەتەوە تا نزیکەی شەش مانگ هەستیان بە ماندوێتی و بێهێزی کردووە، لە ٪٢٦ دوچاری ناڕێکی خەو بوون ، لە ٪٢٣ دوچاری دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بوون .
باسی لەوەش کردووە پێویستە ئەو کەسانەی لە کۆرۆنا چاکدەبنەوە ئاگاداری تەندروستیان بن ڕۆژانە وەرزش ئەنجامبدەن و سیستمێکی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکەن تا کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەریان نامێنێت .
لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ دا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهان لە وڵاتی چین بڵاوبۆوە تا ئێستا زیاتر لە ٩٢ ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسەکە بوون .
|