تەندروستی

ڕێژەی شەکرەکەت بە بەردەوامی بزانە

ماڵپەڕی "وکیل" لە بڵاوکراوەیەکیدا باس لە داهێنانێکی کۆمپانیای "کوانتم ئۆبریشن" دەکات کە ئامێرێکی نوێیان بەرهەم هێناوە بۆ پێوانی ڕێژەی شەکر لە جەستەی مرۆڤدا بە بێ برین و بەکارهێنانی دەرزی

 

ئەم کۆمپانیا پزیشکیە تا ئێستا ناوی ئامێرەکەی ئاشکرا نەکردووە, بەڵام ئاماژەیداوە کە ئامێرەکەی لەسەر شێوازی سەعاتێکی ئەلکترۆنییە لە مەچەک دەکرێت و لە ڕێگەی پێستەوە ڕێژەی شەکر لە خوێندا دیاری دەکات  لە هەر 20 خولەک جارێکیشدا بە وردی لە ڕێژەی شەکری جەستەت ئاگادارت دەکاتەوە، جگە لە پێوانەکردنی ڕێژەی گلوکۆز لە خوێندا ئەم ئامێرە دەتوانێ پێوانەی ترپەی دڵ و هەناسەدان دیاری بکات.

 

نەخۆشی شەکرە چەند جۆرێکی هەیە کە بریتییە لە بەرزبوونی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، ئەو کەسانەی بە دەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن پێویستە بەردەوام ئاگاداری جۆری خۆراکەکانیان بن لە هەمان کاتدا ڕێژەی شەکر لە خوێندا کە تاکو ئێستا پشکنینی ڕێژەی شەکری خوێن لە ڕێگەی خوێنەوە دەکرێت، بەڵام لەگەڵ بەرەو پێشچوونی تەکنەلۆژیا دەکرێت لە ڕێگەی پێستەوە بکرێت.