تەندروستی

پێنج ڕێگە بۆ ئەوەی دەستەکانت جوانتر و گەنجتر دەربکەوێت

دەستەکان وەک هەر ئەندامێکیتری جەستە دەرخەری تەمەنن، کاتێک پێستی دەستەکان بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی خۆر توشی پەڵە دەبێت یاخود بەهۆی کارکردنی زۆر دەڕوشێت و زبر دەبێت گەورەتر دەردەکەویت

بۆ هێشتنەوەی دەستەکان بە نەرمی و گەنجی کارێکی ئاسان نییە، بە تایبەت لەم ڕۆژگارەدا کە بە درێژایی ڕۆژ کار دەکەین بەڵام دەکرێت هەندێک هەنگاو بگرینە بەر بۆ پارێزگاری لە پیربوونی دەستەکانمان

ماڵپەڕی "برایت ساید" باس لە چەند هەنگاوێک دەکات کە دەکرێت ڕێگری لە تێکچوون و پیربوونی پێستی دەست بکەین ئەوانیش:

-بەکارهێنانی دژە خۆر بە بەردەوامی بۆ دەستەکانت

-بۆ کارکردن لە ماڵەوە و یاخود شۆفێریکردن و پاککردنەوەی ئۆتۆمبێل دەستکێش بەکاربهێنە

-لە کاتی وشکبوونەوەی دەستەکانت دا دەست لەنێو ئاوێکی شلەتێن دا دابنێ بۆ چەند دەقەیەک

-کرێمی تایبەتی نەرمکەرەوە بەکاربێنەو پێستی مردووی سەر دەستت پاکبکەرەوە

-گرنگی بە تەندروستی و پاک ڕاگرتنی نینۆکەکانت بدە