تەندروستی

شەش ڕێگە بۆ توندبوونەوە و ئاسایی بوونەوەی پێست لەدوای دووگیانی یان دابەزاندنی کێش

ئەو خانمانەی کە لانی کەم 2.5 سەعات لە هەفتەیەکدا وەرزش دەکەن لە کاتی دووگیانیدا ئەگەری گەڕانەوەی کێشی لەشیان بۆ باری ئاسایی لە دوای دووگیانی زۆر زیاترە

بەڵام هەندێک جار ئەوە بەس نییە و پێویستە هەندێک هەنگاو بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی پێستی کشاوی جەستە بچێتەوە یەک و بگەڕێتەوە باری ئاسایی

ماڵپەڕی "برایت ساید" پێشنیاری هەندێک ڕێکاری کردووە بۆ ئەوەی لە دوای دووگیانی یان دابەزاندنی کێش جێبەجێ بکرێت و پێستی ورگ و تەواوی جەستە بگەڕێنێتەوە باری ئاسایی کە ئەمانەن:

-پێویستە کوالیتی خەوت باش بێت ئەویش بە دەستەبەرکردنی شوێنێکی نوستنی ئارام چی لە ڕووی کەشی ژوورەکەت یاخود ئەو دۆشەک و جێ خەوەی کە لەسەری دەخەویت

-کرێمی تایبەتی تونگکردنەوەی پێست بەکار بهێنە

-وەرزشی بەهێزبوون ئەنجام بدە و ڕۆژانە 20 دەقە بە پێ بڕۆ

-بە ڕۆنی بایام مەساج بۆ پێستی ورگ و ئەندامەکانیتری جەستە بکە کە پێستەکەی کشاوە

-لە کاتی بەکارهێنانی کرێمدا بۆ ماوەی 30 بۆ 90 دەقە بە لەفاف یان پەڕۆیەکی نەرم بیپێچە

-بەردەوام پشکنینی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و کۆرتیزۆڵ بکە

-سکرەبی قاوە بۆ پێستت بکە ڕۆژی 1-2 جار