تەندروستی

چی بەسەر جەستەدا دێت گەر هەموو ڕۆژێک نانی بەیانی نەخۆیت؟


ژەمی بەیانی بە ژەمە هەرە گرنگەکەی ڕۆژ دادەنرێت، هەرچەندە زۆرێک لە خەڵکی گرنگی پێ نادەن و پشتگوێی دەخەن

بە نزیکەیی ڕێژەی ٪25ی ئەمریکییەکان هەموو ڕۆژێک بە بێ خواردنی نانی بەیانی بەڕێ دەکەن، ئەمە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستی دادەنێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" باس لە چەند کاریگەرییەکی نەخواردنی نانی بەیانی دەکات کە ئەمانەن:

-دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش

-دەبێتە هۆی تێکچوونی میزاج

-لە دوای سەعات 12 بۆ 4ی دوای نیوەڕۆ هەەست بە ماندوێتی و بێتاقەتی دەکەیت

-توشی سەرئێشە و ئازار دەبیت

-ڕێژەی کۆرتیزۆڵ لە لەشدا زیاد دەکات

-ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەبێت

-بۆنی هەناسەت ناخۆش دەبێت