تەندروستی

واتای چییە کاتێک لووت سەرمایەتی و سڕ دەبێت؟

ڕەنگە وا بیربکەینەوە کاتێک سەر لوتمان ساردە ئەمە نیشانەی سڕبوون و برینداربوونە، بەڵام ئەمە هەموو کات ڕاست نییە چونکە هەندێک کات لە کەشی گەرمیشدا لووتمان سڕ دەبێت

کاتێک ئەمە ڕوو دەدات ئەمە واتای ئەوەیە کە جەستەت پێویستی بە ئاگاداربوونی زیاترە

ماڵپەڕی "برایت ساید" باس لە هەندێک هۆکار دەکات کە وا دەکات لووتت سەرمای بێت و هەست بە سڕبوونی بکەیت ئەوانیش:

-ڕەنگە نیشانەی خراپ ڕۆشتنی خوێن بێت بۆ لووت

-هەندێک کات بەهۆی زۆر کارکردن و ماندووبوونی زۆرەوەیە

-بەهۆی بێتاقەتی و فشاری دەروونی و هەستەکانتەوەیە

-بەهۆی ناهەوسەنگی و ناڕێکی هۆڕمۆنەکانەوە