تەندروستی

ڤاکسینەکانی کۆرۆنا چ کاریگەرییەك لەسەر ژنی دووگیان دروست دەکەن ؟

پسپۆڕانی تەندروستی لە ئەمریکا ئاشکرای دەکەن ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنانی دوگیان دروست ناکات .

بە پێی توێژینەوەیەکی پسپۆرانی تەندروستی لە زانکۆی "کریتون " لە ئەمریکا دەرکەتووە کە ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیان لەسەر ژنانی دووگیان نییە .

توێژینەوەکە لە ماڵپەڕی "  NBC Nebraska " بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە ڤاکسینەکە لە پێس دووگیان بوون یان لەکاتی دووگیان بون یان راستەوخۆ دوای منداڵبوون بەکاربێنرێت هیچ کێشەیەکی تەندروستی بۆ ئەو ژنانە دروست ناکات .

د.رۆبن ظاریاس، پزیشکی بەشدار لە توێژینەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، زۆرێک لە ژنان توشی دوودڵی بوون لەبارەی ئەوەی کە ڤاکسینەکان هۆکاربن بۆ توشبوون بە نەزۆکی یان دروستبونی کێشە لەکاتی لەدایك بوندا، بەڵام بەپێی توێژینەوەکان ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا گۆڕانیبۆماوەی دورست ناکەن و نابنە هۆی توشبوون بە نەزۆکی .

باسی لەوەشکردووە، ژنانی دوگیانیش وەك کەسانی ئاسایی لەکاتی وەرگرتنی ڤاکسین دا دوچاری کاریگەری لاوەکی دەبنەوە بەڵام لەهەرکاتێکدا بیانەوێت ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆرپەکانیان دروست ناکات.