هەمەڕەنگ

زانایەکی تایلەندی پەڕی مریشک دەگۆڕێت بۆ خواردنی جۆراوجۆر

پێگەی "ماشەبڵ سیی" لە بڵاوکراوەیەکیدا باس لە لێکۆڵەرێکی تایلەندی دەکات کە دەیەوێت سوود لە پەڕی مریشک وەربگیرێتەوە و لەبری فڕێدانی لە دروستکردنی خواردن دا بەکاربهێنرێت

سۆراوت کیتیبانتۆرن، لێکۆڵەرێکی تایلەندییە و بڕوانامەی ماستەری هەیە لە "داهاتووی ماددە خۆراکییەکان" ، دەیەوێت پەڕی مریشک بگۆڕێت بۆ خۆراکی جۆراو جۆر بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە تامی خواردنەکەدا ڕوو بدات و بە پێچەوانەوە تامێکی خۆشتر ببەخشێت

بیرۆکەی ئەم کارە نوێیە کاتێک سەر هەڵدەدات کە سۆراوت خوێندکارە لە زانکۆیەک لە لەندەن، دەیەوێت لێکۆڵینەوە لە جۆرێکی نوێ لە پاشماوە بکات بۆ ڕیسایکڵین، هەر بۆیە پەڕی مریشک هەڵدەبژێرێت کە ڕۆژانە میلیۆنان تەن فڕێ دەدرێت لە جیهاندا

هەر بۆیە کیراتینی پەڕی مریشک- ئەو پرۆتینەی کە لە هەمان کاتدا لە نینۆکی مرۆڤیشدا هەیە دەگۆڕێت بۆ شتێک کە شیاو بێت بۆ خواردن

سۆراوت دەڵێت " لەبری ئەوەی تەنها ٪90ی مریشک بەکاربهێنین بۆ خواردن ئێستا دەتوانین ٪100ی مریشکەکە بخۆین بە سوود وەرگرتنەوە لە پەڕەکەی ئەویش دوای وردکردن و هاڕینی بە ئامێری تایبەت و تێکەڵکردنی لەگەڵ خۆراکیتردا"